111 سـاڵ تێپـه‌ڕی، چیـیان بۆ کردوین؟ چیـمانکردووه؟!
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌پێی به‌ڵگه‌و نووسراوه‌ی جێ متمانه قسه بکه‌ین؛ ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ته‌مه‌نێکی کورتی هه‌یه. یه‌که‌مین ڕۆژنامه‌ی کوردی (کوردستـان) له ڕۆژی 2ی گوڵانی 1277ی هه‌تاوی به هه‌وڵ‌و تێکۆشانی "میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان"، ڕووناک‌بیری کورد له شاری قاهیره‌ی پێته‌ختی میسر بڵاوکرایه‌وه. هه‌ر بۆیه له مێژوودا ئه‌م ڕۆژه به "ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ی کوردی" و جێژنی ڕۆژنامه‌وانان و تێکۆشه‌رانی ئه‌م ڕێگا پڕ هه‌ورازو نشێوه ئه‌ناسن.
111ساڵ بۆ مرۆڤیش ته‌مه‌نێکی سه‌یر نییه، چ‌بگات به مێژووی چالاکییه‌کی گرینگ وه‌کوو ڕۆژنامه‌گه‌ری. ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد ڕۆژنامه‌گه‌ریشمان له‌گه‌ڵ دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌کان و میلله‌تانی دنیا جیاوازییه‌کی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی هه‌یه، ئه‌مه‌شمان له هی ئه‌وان ناچێت. کوردی به‌شخوراوی له هه‌موو شتێک بێبه‌ش‌و له هه‌موو جێیه‌ک بێکه‌س، له‌م ئاسته‌شدا هه‌ر هه‌ژاره. پشتیوانی نییه‌و نه‌بوه. ناو‌کی زارۆی ڕۆژنامه‌گه‌یشی به دزییه‌وه به تێغی ده‌ستی مامانه‌وه ئه‌بڕیه‌ت‌و وه‌ک جه‌سته‌ی زارۆیی مووسای پێغه‌مبه‌ر به‌ده‌ستی دایکه‌وه به هه‌زاران ئاخ‌و داخ‌و دڵه‌داوانییه‌وه ده‌نێریه‌ته ناو گۆم‌و ده‌ستی دوژمن و به کوفر نه‌بێت داخۆ خوا هۆشی پێوه بێت‌و له‌بیری بچێت یا نا؟!
به‌ڵێ ڕۆژنامه‌گه‌ی کوردی بێ پشتیوان له قاهیره له‌دایک ده‌بێت‌و تا ئێسته‌ش هه‌ر پشتیوانێکی فه‌رمی و حکوومی به‌رچاوی نه‌بووه. له باشووری کوردستانیش به‌ڕاستی له‌م ماوه‌ی 17، 18ساڵه‌دا که نیمچه حکوومه‌تێکی کوردی تێدا بووه، به‌و جۆره‌ی که ده‌بوایه‌و پێویسته ببێ، نه‌بووه. ئه‌گه‌ر وه‌دوای بۆو هۆکانی بگه‌ڕین؛ ده‌بێ بڵێین که ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆر ده‌بات و ڕه‌نگه سنووری بڤه‌یشی تێدا بێت!
ئێسته‌ش له‌م قوناغه هه‌ندێک یاسای نه‌نووسراو که‌ڵه‌گایی ده‌کات که نه‌یهێشتووه وه‌ک پێویست‌و زه‌روور کار بکرێت.
به‌ڵام له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕۆژنامه‌گه‌ی کوردی له ماوه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی نوێی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی کورد په‌یدا ده‌بێت. له ماوه‌ی ته‌مه‌نه کورته‌که‌ی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد، ڕۆژنامه‌و گۆڤاری کوردی ده‌رفه‌تێکی باشی بۆ ده‌ڕه‌خسێت که سه‌رهه‌ڵبێنێت و مله‌تاسکێ بکات. له‌وانه ده‌توانین به: نیشتمان، هاواری کورد، هاواری نیشتمان، هه‌ڵاڵه، گڕوگاڵی منداڵانی کورد، ڕۆژنامه‌ی کوردستان، گۆڤاری کوردستان‌و...هتد ئاماژه بکه‌ین.
به‌ڕاستی له‌و ڕۆژگاره دژواره‌و به که‌م‌بوونی ئامێر و ئیمکاناتی چاپه‌مه‌نی ئه‌م ڕۆژنامه‌و گۆڤارانه شاکاریان خولقاندووه‌و ده‌ورێکی دیاریان هه‌بووه بۆ وشیار کردنه‌وی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری‌و جێگه‌ی هه‌تا هه‌تایه دیار‌و به‌رچاوه.
نیشتمــان:
دووه‌مین گۆڤاری کوردی ئێران، به زه‌حمه‌تێکی یه‌کجار زۆر و به نهێنییه‌وه له ته‌ورێز له چاپخانه‌ی کابرایه‌کی ئه‌رمه‌نی ده‌رده‌چێت و ئینجا به‌ره‌و موکریان و پاشان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌نێرییه‌ت.
دوکتور مارف خه‌زنه‌دار سه‌باره‌ت به نیشتمان ده‌ڵێت: "نیشتمان گۆڤارێکی مانگانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بی و خوێنده‌واری کوردی بوو، له مه‌هاباد له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی (ژێ ـ کاف)ه‌وه چاپ و بڵاو ده‌کرایه‌وه. ژماره‌ی یه‌که‌می له مانگی ته‌مووزی 1943 بڵاو کرایه‌وه.کۆمه‌ڵێک شاعیر و نووسه‌ر و هه‌ڵکه‌وتووی لاوی کورد که ئه‌ندامی کۆمه‌له‌ی (ژێ ـ کاف) بوون له ده‌وری ئه‌م گۆڤاره‌دا کۆبوونه‌ه. زیاتر گۆڤاره‌که بایه‌خی به ئه‌ده‌بی کوردی ده‌دا و ته‌ماشای مه‌سه‌له‌ی کوردی وه‌ک مه‌سه‌له‌ی میلله‌تێک ده‌کرد. له‌به‌ر ئه‌وه بایه‌خێکی زۆری به کوردی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌دا و باس و هه‌واڵی شاعیران و ڕۆشنبیرانی کوردی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بڵاو ده‌کرده‌وه. به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی‌یانی چاپ ده‌کرد و هه‌ندێ‌جار ئه‌گه‌ر چاپکراوێکی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ست‌بکه‌وتایه بۆ سوودی گشتی دووباره چاپی ده‌کرد.
ئه‌م گۆڤاره ده‌ورێکی گرنگی گێڕا له په‌روه‌رده کردنی لاوی کورد و ئاڕاسته کردنی بۆ ڕێی ڕاستی و باوه‌ڕکردن به ناوه‌رۆکی دێموکراتی و خه‌بات‌کردن بۆ دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵێکی سه‌ربه‌ست و به‌ختیار. ئه‌م گۆڤاره وه‌کوو هه‌موو ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی‌تری کوردی ته‌مه‌نی درێژ نه‌بوو، ته‌نیا 9 ژماره‌ی لێ بڵاو کرایه‌وه‌و له ساڵی 1945 په‌کی که‌وت."
هه‌رچه‌ن هه‌میشه گوتراوه نیشتمان 9 ژماره‌ی لێ بڵاوکراوه به‌لام له هه‌ندێک به‌ڵگه‌دا هاتووه که دوای ڕووخانی کۆمار مامۆستا زه‌بێحی به نهێنی ژماره‌یه‌کی‌تری نیشتمانی له 1948دا له عیراق ده‌رکردووه.
چۆنیه‌تی ژماره‌کانی نیشتمان:
بارستی هه‌ر ژماره‌یه‌کی گۆڤاری نیشتمان (22 17) سانتی‌میتر بووه‌و له هه‌موویاندا دوای به‌رگه‌که پێرست‌و ناوه‌رۆکی گۆڤاره‌که له‌گه‌ڵ ناوی نووسه‌ره‌که‌ی چاپ کراوه. له سه‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌که‌یشدا وێنه‌ی ڕۆژێک کێشراوه که تێیدا به لاتین نووسراوه:(J.K) که کورتکراوه‌ی ناوی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی کورد یان کوردستانه. هه‌ر جاریش به‌ده‌ور ڕۆژه‌که‌دا ئایه‌تێک نووسراوه. هه‌روه‌ها هه‌رجارێک له سووچی سه‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌که‌دا وه‌ک درووشم ڕسته‌یه‌ک نووسراوه.
Ø ژماره‌ی یه‌ک ـ پووشپه‌ڕی 1322ی هه‌تاوی، 25 لاپه‌ڕه، بریتی له: 11 وتار، 4 شێعر (ئه‌م ژماره هیچ وێنه‌یه‌کی تێدا نه‌بووه)
ئایه‌تی ڕووبه‌رگ: (کم من فئة قلیلة غلبت فئة کثیرة بأذن الله)
ڕسته‌ی سه‌ر به‌رگ: بژی سه‌رۆک و کورد و کوردستان و هیوا (مه‌به‌ست حیزبی هیوای باشووری کوردستان بووه)
Ø ژماره‌ی دوو ـ خه‌زه‌ڵوه‌ری 1322ی هه‌تاوی، 25 لاپه‌ڕه، بریتی له: 7 وتار، 7 شێعر، 2 وێنه (وێنه‌ی شه‌هید شێخ عه‌بدولقادر و مه‌لا موحه‌ممه‌د کۆیی)
ئایه‌تی ڕووبه‌رگ: (و من یتوکل علی الله فهو حسبه)
ڕسته‌ی سه‌ر به‌رگ: هه‌روه‌ک ژماره یه‌ک، به‌ڵام وشه‌ی (هیوا)ی نه‌ماوه! له‌م دیو ئه‌و دیوی ڕۆژه‌که‌شدا ئه‌مانه نووسراوه:
به‌ختیارین له هه‌وه‌ڵ نێوی مه‌یان دانا کورد
ساحبی غیره‌تی ئه‌و قه‌ومه وه‌کوو ڕۆسته‌می گورد
هه‌رکه‌سێ په‌نجه له په‌نجه‌ی مه ده‌دا یا ڕه‌ببی
ده‌ست‌و په‌نجه‌ی بشکێ پیلی له بن ببێ ورد
Ø ژماره‌ی سێ و چوار ـ سه‌رماوه‌ز و به‌فرانباری 1322ی هه‌تاوی، 36 لاپه‌ڕه، بریتی له: 12 وتار، 7 شێعر، 1 وێنه
ئایه‌تی ڕووبه‌رگ: (نصر من الله و فتح قریب و بشر المؤمنین)
ڕسته‌ی سه‌ر به‌رگ: (بژی کورد و کوردستانی گه‌وره) له‌لای چه‌په‌وه نووسراوه و له لای ڕاستیشه‌وه نووسراوه:
(له ده‌م بڕینی ئه‌وانه‌ی له کۆمه‌ڵم به دۆگن/ له‌بارو تیژه ده‌می مرۆده‌کا مه‌قه‌سته برینگم)
Ø ژماره‌ی پێنج ـ ڕێبه‌ندانی 1322ی هه‌تاوی، 24 لاپه‌ڕه، بریتی له: 6 وتار، 7 شێعر، 1 وێنه
ئایه‌تی ڕووبه‌رگ: (تعاونوا علی البر و التقوی)
Ø ژماره‌ی شه‌ش ـ ڕه‌شه‌مه‌ی 1322ی هه‌تاوی، 22 لاپه‌ڕه، بریتی له: 7 وتار، 6 شێعر، 2 وێنه
ئایه‌تی ڕووبه‌رگ: (ان الله یامر بالعدل و الاحسان)
ڕسته‌ی سه‌ر به‌رگ: هه‌ر وه‌ک ژماره‌ی سێ و چوار
Ø ژماره‌ی حه‌وت، هه‌شت و نۆیه‌م ـ خاکه‌لێوه‌و بانه‌مه‌ڕو جۆزه‌ردانی 1323ی هه‌تاوی، 32 لاپه‌ڕه، بریتی له: 14 وتار، 7 شێعر، 1 وێنه (وێنه‌ی لینین!)
تۆ بڵێــی چه‌نــده لێــک دوور بن