سکــاڵا

ده‌ڵێـــن:

«خــودا دلۆڤانه‌؛ به‌خشنـده‌یه‌...!»

کفــر ناکـه‌م؛

جاری وایه‌ له‌م وته‌یه‌ ده‌کـه‌ومه‌ شـک!

ئاخۆ ده‌کـرێ به‌و هـــه‌زارویــه‌ک گـه‌ده‌یه‌‌ که‌ هه‌یه‌تی و

ناویـانه‌ بـۆی،

هه‌ر له‌ خۆوه‌،

- به‌ بێ پرسیــار -

ئه‌تۆ له‌ ‌من بستێنێت و

به‌ یه‌کجـاری

بتبا بۆ خـۆی؟!

سنــه‌- پاییزی 2710

وه‌رگێـــڕانی شێعرێـکی قه‌یسه‌ری ئه‌مین‌پوور

ئه‌گه‌ر ده‌م‌ژمێــری گــه‌ردوون بێ‌خۆ نه‌ده‌گــه‌ڕا،

ئه‌گه‌ر چیــاکان که‌ڕوکـــاس نه‌ده‌بــوون،

ئه‌گه‌ر ئاوه‌کــان ته‌ڕ نه‌ده‌بــوون،

ئه‌گه‌ر باکــان ڕاده‌وه‌ستــان،

ئه‌گه‌ر قســه‌کانی دڵم بێ‌‌مــه‌رج ده‌بوون،

ئه‌گه‌ر ده‌رفــه‌تی چــاوی من پتـر ده‌بوو،

ئه‌گه‌ر ده‌متــوانی له‌ زه‌ویـن،

چه‌پکێــک بزه‌ی په‌ل‌په‌لــت بۆ بدوورم؛

زۆر دوور نه‌بوو؛

هۆ دووره‌کــه‌م!

له‌ دووره‌وه

بمتوانیبا به‌س جارێــکی‌ دی بتبیــنم!

ره‌زا یادگارنوین- سنه‌ هاوینی 1389