ئینسانم... ژیانم پێ خۆشه‌

...
ئینسانم.

ژیانم پێ خۆشه‌.

پێم خۆشه‌ له‌ شاری ئاوه‌دان، له‌ شه‌قامی پاک و خاوێن له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستان بگه‌ڕێم.

پێم خۆشه‌ له‌ ژووری گه‌رموگوڕ له‌سه‌ر نوێنی نه‌رم وه‌رکه‌وم.

پێم خۆشه‌ سه‌ر وه‌ باسکێکی نه‌رم و نۆڵ بکه‌م.

پێم خۆشه‌ کام خۆراک خۆشه‌ له‌پێشم بێ، پێم خۆشه‌ کام شه‌راب چاکه‌ له‌ جاممدا بێ.

ده‌مه‌وێ سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕینی نازداران ته‌ماشا بکه‌م.

ده‌مه‌وێ جوانترین باله‌ ببینم، بۆ چاکترین ئۆپێرا گوێ ڕابگرم.

ده‌مه‌وێ به‌رزترین سه‌مفۆنیم بۆ لێ‌بدرێ.

نامه‌وێ ده‌ربه‌ده‌ر و سه‌رگه‌ردان بم،

به‌ ته‌نێ به‌ کێو و شاخاندا بگه‌ڕێم.

له‌ ئه‌شکه‌وت و زندۆلان بخزێم،

له‌سه‌ر به‌ردی ڕه‌ق بنووم.

قونداغی ڕه‌ق و ساردی تفه‌نگ بکه‌مه‌ سه‌رین.

نانی وشک و که‌ڕواوی بخۆم،

ئاوی سوێر و گه‌رم بخۆمه‌وه‌،

پێم خۆش نییه‌ لاقه‌فرته‌ و چه‌نگه‌کڕه‌ی نیوه‌گیانان ببینم،

خوێن و فرمێسکم وه‌به‌ر چاو بکه‌وێ،

پێم خۆش نییه‌ به‌ ته‌قه‌ی تفه‌نگ و گرمه‌ی تۆپ و هاڕه‌ی ته‌یاره‌ ڕابچه‌نم.

به‌ڵام:

چبـکه‌م، کوردم

کۆیله‌م،

ئه‌وانه‌ هه‌موو و ته‌نانه‌ت کوژران و کوشتنم پێ له‌ کۆیله‌تی خۆشتره‌.

مامۆستــا هێمــن

 

وه‌رگێڕانێکی شێعرێکی قه‌یسه‌ر ئه‌مین‌پوور

ڕووی ده‌مـم له‌ ئێــوه‌یه‌!

ئا؛ به‌ڵێ!

هۆ ته‌واوی ئاشقانی هه‌ر ده‌ڤه‌ر!

پیاوه‌تی ده‌که‌ن نێوی ئه‌و غه‌واره‌یه‌ش

بێتـه‌ ڕیزی ناوه‌کانی دیکــه‌تان؟

...

ادامه نوشته

ده‌نگ و ڕه‌نگێکی ناڕه‌سه‌ن

ئاره‌زوومه‌ بۆ هـه‌ڵۆی شـــاخانی خــۆم هێــــلانه‌ بم
                                                             نه‌ک مه‌کۆی قاڵاو و ڕێوی و قشــقـه‌ڕه‌ی بێگانه‌ بم

(ڕه‌حیــم لوقمانی- زامستان)

....تۆ بڵێی سیاسه‌تی سازکردنی ئه‌م به‌رنامانه‌ جگه‌ له‌ لاوازتر کردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆسقاڵه‌ که‌له‌پووره‌ که‌ له‌ پشته‌وه‌ پێمان گه‌ییوه‌، چی بێت؟ کرچ‌وکاڵ کردنه‌وه‌ی توانای هزری سه‌ربه‌خۆ و به‌رته‌سک‌ کردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی نییه،‌ ئه‌دی چییه‌؟؟؟
ادامه نوشته