له‌په‌راوێزی وه‌رگێڕه کوردییه‌که‌ی«مێژووی‌ناودارانی‌کورد»ی بابه‌مه‌ردۆخ‌ڕۆحانی
«هێشتا
هه‌ر ڕه‌ئیسی یه‌کیه‌تی ئه‌دیبان بووم که ده‌وڵه‌ت قبووڵی کرد "کۆڕی زانیاری
کورد" دابمه‌زرێ، منیشیان ده‌ست‌نیشان کرد که ببم به ئه‌ندام... ده‌عوه‌تێک
بۆ کۆڕی زانیاری کورد له فه‌ڕانسه‌وه هات که له کۆنگره‌ی ڕۆژهه‌ڵات‌ناسانی
دنیادا –که چوارساڵ جارێک ده‌به‌سترێ- به‌شدار بین. دوکتور که‌مال مه‌زهه‌ر و
منیان ده‌ست‌نیشان کرد. به ته‌ییاره گه‌یشتینه فڕگه‌ی "ئۆرلی". خانم «جۆیس
بلو» ده‌گه‌ڵ لاوێکی سه‌رخڕ چاوه‌نۆڕی ده‌کردین.
(له
کۆنگره‌دا) دوکتور که‌مال مه‌زهه‌ر به زمانی ئینگلیسی ده‌رباره‌ی تاریخی کورد و
شه‌ڕه‌کانی ئازادیخوازی قسه‌ی کرد. زانایه‌کی ورگ زلی تورک هه‌ستا گوتی: "له
تورکیا کورد و مه‌سه‌له‌ی کورد نییه، هه‌موو تورکن و بێگانه‌ی تێدا نییه!"
دوکتور که‌مال مه‌زهه‌ر جوابی دایه‌وه که له تورکیا هه‌مو کێوه‌کان شایه‌تی
بوونی ملیۆنها کورد له تورکیه‌ن...»
(هه‌ژار- چێشتی مجێو‌ر)
+ نوشته شده در ساعت توسط ڕه‌زا یادگــارنوین
|
تۆ بڵێــی چه‌نــده لێــک دوور بن