ئــــهوڕۆ, ڕۆژی دڕک و داڵـــه...
قه‌ت بیرم ناچێته‌وه... ئه‌وده‌م که پۆله‌کانی دواناوه‌ندیم ورده‌ورده
به‌ره‌و کۆتایی ئه‌چوون و که‌موکورت قوتابییه‌کی باش بووم(لانیکه‌م له‌کاتی نمره
گرتن!)، هه‌ڤاڵان و هه‌ندێک له مامۆستایانی دڵسۆز ئه‌وه‌نده‌یان به‌باڵای من و چه‌ند
هاوڕێیه‌کی زیره‌کم‌دا خوێندبوو و ناوێکی زلیان خستبووه شوێنمان. ئێمه‌یش زۆرێک
بایی‌هه‌وا ببوین که خوا یه‌که‌و نابێته دوو یان ده‌چینه زانستگایه‌کی به‌ناوبانگ
یان له خوێندن پاشه‌کشێ ده‌که‌ین. درۆشمان ئه‌کرد! که‌وتبوینه ناو قسه‌ی خۆمان،
هه‌ر هیچ نه‌بێ بۆ من وای‌لێهات. ئه‌ڵێ له هه‌رشتێک بترسی ڕێگه‌ت پێئه‌گرێ..
خواوڕاسان هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌کان بوو به توڕڕه‌هات و هه‌رچۆن بوو منیش بۆ ئه‌م
زانستگایه ده‌رچوم. له دڵی خۆمه‌وه یه‌کجار پێی شان‌ومل‌کز بووم. هاتن بۆ
زانستگایه‌کی نزیک! به‌لامه‌وه هه‌ر زۆر عه‌یب بوو، ئه‌ویش له سنه... لام گاڵته
بوو. هه‌رله‌خۆوه قه‌ت نه ئێره‌م به زانستگا ئه‌زانی و نه خوێندکارانی به
خوێندکار.. به هه‌ر فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه‌ک بوو قه‌ناعه‌تیان پێمکرد که له پله‌کانی
داهاتوودا قه‌ره‌بوو ئه‌کرێته‌وه‌و تا لائه‌که‌یته‌وه ئه‌م چوارساڵه‌ش تێئه‌په‌ڕێ
و خواگه‌وره‌یه تا کاتی خۆی. هیچیشم پێنه‌ئه‌کرا، هه‌رچۆن بوو به هه‌زار بۆڵه‌بۆڵ
ملم نا له خوێندکاری و ئێستا که بیر له‌و ئاکاره منداڵانه‌م ئه‌که‌مه‌وه ڕقم
له‌خۆ هه‌ڵده‌ستێت و هه‌ر ده‌ستم بشکێ ئه‌ڵێم بۆ له‌خۆڕا له‌ده‌ست‌دانی ئه‌و کاته
زێڕینانه له‌و که‌عبه پیرۆزه‌دا. به عه‌یبیان دانه‌نایه‌و که‌س چاوی لێنه‌بوایه،
ئێستا که جاروبار بۆ چه‌ند کاتژمێرێک ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌و ژوانگه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی
یه‌که‌م هه‌نگاو بنێمه ناو ده‌رگاکه‌ی، ده‌چه‌مامه‌وه‌و سوجده‌م بۆ ئه‌برد و
تێرتێر خاکه‌که‌یم ماچ ئه‌کرد هه‌تا تاسه‌ی خۆم لێ‌ئه‌شکاند. خوا ئه‌زانێ ئه‌م په‌یڤانه
له قووڵایی دڵمه‌وه هه‌ڵئه‌قوڵن. خۆزگه‌م به خۆتان که هێشتا به‌ختی ئه‌وه‌تان
هه‌یه میوانی ئه‌و که‌عبه‌یه بن. ڕه‌نگه تا خۆتان پڕ به دڵ ئه‌م تاسه‌یه نه‌چێژن
نه‌زانن چی ئه‌ڵێم.
له‌م ڕۆژانه بۆ هه‌ندیک کاروباری خۆم هاتمه‌وه زانستگا و پاش ئیشه‌کانم
به هه‌لم زانی و چه‌ند خوله‌کێک به‌ناویا گه‌ڕام و به دیداری زۆرێک له دۆستان و
مامۆستایان شادبوومه‌وه. له ناوه‌نده خۆشه‌ویسته‌که‌ی "کوردستان‌ناسی"
بووم که له‌ناکاو که‌وتمه بیری ژووری "فرهنگ نویسی"، که فه‌رهه‌نگه
مه‌زنه‌که‌ی "زانستگای کوردستان" له‌وێڕا ده‌نووسرا. وه‌مزانی شوێنه‌که‌م
لێ شڵه‌ژاوه وا ڕێگه‌ی پێنابه‌م که دۆستێک فه‌رمووی ئه‌م ژووره‌یان لێ ستاندۆته‌وه‌و
چوونه‌ته شوێنێکی فه‌رێح‌تر له کتێبخانه نوێکه. سه‌رم لێ‌ناو که‌وتمه ڕێ و هه‌رچی
پرسیم "فه‌رهه‌نگ نویسی" له کوێیه که‌س نه‌یده‌زانی سماییل کێیه! تا براده‌رێک
ڕاست‌و پوخت به‌سه‌رهاتی بۆم گێڕایه‌وه. گوایه چه‌ند که‌سێکی هه‌تا ئێسته‌ش نه‌ناسراو!
چه‌ند مانگێک له‌مه‌وبه‌ر هێرشیان بردۆته سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده‌و بێ‌ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانیان
له‌وێ بن یا ئاگاداریان بکه‌نه‌وه به ئیزنی خۆیان ده‌رگه ئه‌که‌نه‌وه‌و هه‌موو
فیش و نووسراوه‌و هه‌بوو و نه‌بوویان خستۆته ده‌ر و ماڵه‌وده‌ریان کردوون، له‌و
سه‌روبه‌نده‌دا چه‌ن خێرخوازێک که له ئیش‌وکاری خه‌ڵکی ئه‌و ژووره خنجیلانه
ئاگایان بووه‌و ڕه‌نجی بێ‌وچانی شه‌و و ڕۆژی پتر له 500 دڵسۆزی خوێندکار و
مامۆستایان دیبوو، ده‌پاڕینه‌وه‌و که ئێوه‌ن و خوداتان لانیکه‌م مه‌یده‌نه باو
هه‌رچۆن بێ پرژوبڵاو کۆ ده‌بێته‌وه‌و توندی ئه‌که‌نه سووچێک و ئاو بێرا و ده‌ست
بشۆره. بۆچی ئاوا توند؟ نازانم!
له‌مه‌ڕ ناوه‌رۆکی ئه‌م فه‌رهه‌نگه زۆرێک نووسراوه‌و خوێندراوه‌ته‌وه هه‌ر
بۆیه ئیتر حه‌ز به باسی ئه‌وه ناکه‌م. تا ئه‌و جێگه‌ی من ئاگادارم زۆرکه‌س له‌ڕووی
دڵسۆزیه‌وه به به‌ڵگه که‌موکورتییه‌کانیان پیشانداوه‌و هه‌وڵیانداوه یارمه‌تیده‌ری
نووسه‌ران بن. خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م په‌رتووکه زانیوه‌و حه‌زیان به گه‌شه‌سه‌ندنی
کردبوو. هه‌ندێ‌تریش داویانه به‌ر لافاوی توانج و لۆمه و به سووکی لییان‌ڕوانیوه‌و
هه‌وڵیشیان داوه له‌نێو شه‌قام‌دا سووکی که‌ن و له‌چاوی خه‌ڵکیشی بخه‌ن، ئێسته
بۆ؟ ئه‌ویش نازانم!!...[1]
ئه‌م فه‌رهه‌نگه له چ ئاستێک‌دا بێت و نه‌بێت کارم نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌زموونی نوێی ئه‌م چه‌شنه پڕۆژه هاوبه‌شانه‌یه که له کوردستاندا لانیکه‌م زۆر که‌م بینراوه. خۆشه‌ویستیی ئه‌م کتێبه ئه‌وکاته زیاتر ئه‌بێته‌وه که ده‌سته‌ی نووسه‌ران حه‌زیان له‌وه بووه که به ناوی پیرۆزی "زانستـگای کوردستـان"ه‌وه بناسرێت. وه‌ک چۆن له هه‌موو شوێنێکی دنیا به‌بۆنه‌ی فه‌رهه‌نگه به‌ناوبانگه‌که‌ی (Oxford)ه‌وه زه‌ینییه‌ت و ڕوانگه‌یه‌کی باش له "زانستگای ئاکسفورد" هه‌یه؛ با ئه‌وانه‌ی وا ئێره‌شیان هه‌ر نه‌دیوه وازیان له دیتنی بێت و ناوی چاکه‌ی له‌سه‌ر زاران بێت و بچێت. که‌چی که‌سانێـکی دوژمن و ناحه‌ز هه‌ڵده‌ستن و هه‌وڵئه‌ده‌ن به‌م کاره‌یان (که نمونه‌ی له مێژووی ئێمه‌دا هه‌تا بڵێی زۆر و بێ‌وڵامه)، ڕه‌نجی ده‌یان خوێندکار و مامۆستا و دڵسۆز به‌خه‌سار بده‌ن و پاشان بێ‌وڵامدانه‌وه قیته‌قیت به بانانه‌وه بێن و بڕۆن و خوا ئه‌زانێت ئه‌مجاره‌یان له هه‌وڵی ڕژانی چ پیلانێکی دیکه بن، به‌ڵکوو به‌ر به‌م کاره بگیریه‌ت و ده‌ستی برایه‌تی و هاوکاری نێوان سه‌رجه‌م تێکۆشه‌رانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه لێک جوێ بێته‌وه. له سه‌رده‌می ئازادی زمان و بیــروڕا که له کورستان ته‌نانه‌ت بۆ ئیشێکی فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیری وه‌ک نووسینی وشه‌نامه‌یه‌کی فارسی-کوردی، کێشه درووست ئه‌کرێت و به‌زمت پێده‌گرن، کێ وڵامده‌ری ئه‌م چه‌شنه چه‌واشه‌کارییانه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ئێمه بێده‌نگ بین تۆ بڵێی له داهاتوودا چی به‌سه‌ر ئه‌م فه‌رهه‌نگه و (فـــه‌رهـــه‌نــــگ)مان بهێنن؟
[1] . بۆ نمونه: "سید اسماعیل حسینی" ناوێک (که گوایه کورده و کارمه‌ندی "صداوسیمای مرکز کردستان-سنه"یه) پار له ژماره‌یه‌کی حه‌وتوونامه‌ی "سیروان" فه‌رهه‌نگ و ناوه‌رۆک و به‌ڕێوه‌به‌رانی دابووه به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ر و گاڵته‌وگه‌پێکی زۆر و ته‌نانه‌ت سووکایه‌تیشی پییان کردبوو که ئه‌م هیچ‌نه‌زانانه بۆچی ئه‌م گوناحه که‌بیره‌یان کردووه‌و ده‌ستیان به‌رداوه‌ته ئه‌م ئیشه که کاری ئێمه‌مانانه(یانی بنیامی با سه‌واد وه‌ک خۆی و من!) و من(یانی خۆی!) هه‌ر ناوی ئه‌م کتێبه‌شم نه‌بیستبوو که به هه‌ڵکه‌وت له کتێبخانه‌یه‌کدا دیم و هه‌ر که کردمه‌وه‌و وشه‌یه‌کم دی که به هه‌ڵه وه‌رگێڕدرابوو و ئیتر زانیم که به که‌ڵک نایه‌و "کار هر بز نیست خرمن کوفتن و..." و ئیلاماشه‌ڵڵا هه‌رچی کردبوو نه‌یتوانیبو ڕقی خۆی ده‌رنه‌بڕێ و له‌دڵا حه‌شاری‌با. بیره‌وه‌رییه‌کی‌ترم له‌م خاڵۆیه هه‌یه: ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبێتم ئه‌م (کاک ئیسماعیل)ه له بیرئانینی مامۆستا هه‌ژار له ڕه‌شه‌مه‌ی 1387یشدا که له سنه به‌ڕێوه‌چوو، له کاتی باس‌کردن له وه‌رگێڕانی "قانوون"ی (ابوعلی‌سینا) زۆرێک سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر هه‌ژاریش ئه‌م کاره‌ی نه‌کردایه ئه‌وا ئێستا که‌سێکی‌تر ئه‌بوو ئه‌و ئه‌رکه‌ی به جوانی بگه‌یێنایه‌ته ئاکام و زۆرێکی هێنابوو که که‌م ئه‌م کاره‌ی هه‌ژار گه‌وره بکه‌نه‌وه! و له‌وانه‌بوو له‌وێشدا فتوورێک دروست بکات... .
[2] . مامۆستا هه‌ژار، دیوانی بۆ کـوردستان، "هه‌ژار ئامۆژگاری شێـرکۆی کوڕی خۆی ده‌کا"- چاپی شه‌شه‌م، بڵاوگه‌ی هه‌ژار، سنه، 1385 هه‌تاوی.

بێـــگــــــانه له نیشـــتمـــــانی ئێمــــــه
تێــــــر و قـه‌ڵـــه‌ون به نــانی ئێمــــه
خۆمـان هه‌موو کوێر و کوتر و برسـی
ژین کـورت و ئه‌ویش له‌گه‌ڵ مه‌ترسی
نابــێ به زمــــــانی خــۆ بخـــوێنــــــین
ناشـــێ که هه‌ناســــه‌یـه‌ک هه‌ڵێــنین؟[2]

+ نوشته شده در ساعت توسط ڕه‌زا یادگــارنوین
|
تۆ بڵێــی چه‌نــده لێــک دوور بن