ده‌نگ و ڕه‌نگێکی ناڕه‌سه‌ن
بێ‌گومان یه‌کێک له
گرنگترین هه‌نگاوه‌کان که ڕێکخراوه‌ی ده‌نگ‌وڕه‌نگی کۆماری ئیسلامی هه‌ڵیهێناوه،
سازکردنی ناوه‌نده‌کانی ده‌نگ‌وڕه‌نگه بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاکانی ئێران.
هه‌ر بۆیه به‌م مه‌به‌سته
له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا یه‌که‌یه‌که پارێزگاکان بوون به خاوه‌نی دام‌وده‌زگایه‌کی
ده‌نگ‌وڕه‌نگ؛ - به‌ناو- بۆ په‌ره‌پێدان و خزمه‌ت به کولتووری دانیشتووانی ئه‌و
پارێزگایه.
هه‌رچه‌ن ئه‌م خه‌ڵات
و به‌خششه به هه‌زارو یه‌ک پڕوپاگه‌نده‌و منه‌ت و شاواشه‌وه ده‌درێته
پارێزگاکان و زۆرێک له‌ڕێگای ڕاگه‌یه‌نه‌کانه‌وه بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌ن به‌ڵام
به‌مجۆره‌یش هه‌ر ده‌بێ بڵێی به‌زیادبێ؛ کورد گوته‌نی: (موویه‌ک له ... که‌ندنه‌وه
مه‌ولوودی ده‌وێ!)
هه‌ر بۆیه پارێزگای
کوردستانیش له 25ی سه‌رماوه‌زی1380 به‌م به‌ره‌که‌ته خه‌ڵات کراو بڕیار وابوو ده‌نگ‌وڕه‌نگی
گه‌لی کورد بێ؛ باس له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه بکا؛ گه‌شه
بدا به‌و بواره کولتوورییانه‌ی که پێناسه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه‌ن؛ فۆلکلۆر و زمانی
دایکییان ڕه‌چاو بکات و له یه‌ک ڕسته‌دا: له خزمه‌ت که‌له‌پووری کوردی به هه‌موو
لق‌وپۆپه‌کانیه‌وه بێت.له سه‌رده‌مێکدا هه‌واڵی
دامه‌زراندنی ئه‌م کاناڵه پیرۆزه! بڵاوکرایه‌وه که هه‌بوونی سه‌ته‌لایت
(لانیکه‌م وه‌ک ئه‌م ڕۆژانه) له‌ناو چینی خواره‌ده‌ستی شار و گوند باو نه‌بوو.
قاو بڵاوکرایه‌وه سه‌ر زار و نێو شار که له‌مه‌به‌دواوه هه‌موو ڕۆژێ به‌رنامه‌ی
کوردی ده‌بینین، هه‌واڵ و نووچه‌ی کوردی ده‌بیستین و ئیلاماشه‌ڵڵا له ڕۆحمی خودای
ئه‌م سه‌رزه‌مینه، ئێمه‌یش بووینه‌ته خاوه‌نی شت‌ومه‌کێک! قووداکه‌وت که یه‌ک له مافه‌کانمان ڕه‌چاوکراوه‌و
به‌پێی قسه‌کانیان به‌ڵێن دراوه که ده‌نگ‌وڕه‌نگی میلله‌تی کورد بێت؛ کـوردی
ئێــرانی!
"نه‌خێر زۆر چاکه،
له‌و پا هاتنه ئه‌م پا، جێژن‌گێـڕانی ده‌وێ" و هه‌ندێکیش پێیان ڕاست نه‌بوو
و له گوماندا بوون: "تۆبڵێی ئه‌م درۆ ڕاست بێ؟!"
به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌مان
بڕیار و له هه‌مان کاتی دیاری‌کراودا له ڕۆژێکی له جێـژن‌چوو، به فه‌رمی وه‌شانی
کاناڵی کوردستان له ده‌مه‌و ئێواره‌ی کورته ڕۆژێکی پاییزی، پاش خوێندنی چه‌ند
ئایه‌تێکی قورئانی پیرۆزی عه‌ره‌بی و سروودی فارسی به ته‌پڵ‌و جووزه‌له‌و هه‌ڵپه‌ڕکێ
ده‌ستی پێ‌کرد. چه‌ند کاتژمێر هه‌موو شتێک که ده‌هاته پێش چاو به‌س کورد بوو؛ جل‌وبه‌رگی
ڕه‌نگاوره‌نگی کوردی، وشـه‌ی خۆماڵی (و هه‌لبه‌ت زۆره‌کی) کوردی، دیمه‌نی کوردی و
هتد... ئه‌و ڕۆژه له‌و تیڤی‌یه‌دا ته‌نانه‌ت ئارم یان درووشمی که‌ناڵه‌که‌ش وشـه‌ی
پیـرۆزی کـورد بوو به‌ڵام بۆنێکی لێده‌هات؛ بۆن که نا، بۆگـه‌ن... .
ئارم:
به چاوچه‌رخانێک به‌ناو سه‌رجه‌م که‌ناڵه پارێزگاییه‌کانی دیکه‌دا ده‌بینین که به ژماره‌ی (5) لۆگۆیه‌کی په‌یوه‌ندیدار به‌و ده‌ڤه‌ره کێشراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م لۆگۆدا خۆی ئه‌خه‌مڵێنێ‌و زۆر دێته به‌رچاو و تاڕاده‌یه‌ک جێی تێـڕامانه ڕه‌نگی ئه‌وه.. داکۆکی‌کران له تێکه‌ڵاوکردنی سێ‌ڕه‌نگی ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ وشه‌که‌دا و سێبه‌ر خستنه سه‌ر ئه‌و درووشمه ئیشێکه که بۆ هیچکام له دیکه‌ی پارێزگاکان نه‌کراوه‌و ڕه‌نگه په‌یامێکی کاربه‌ده‌ستانی تارانی له‌گه‌ڵدا بێ!؟؟ هه‌ر بۆیه به‌ڕای من به‌م‌کاره‌یان که ئه‌نقه‌سته، ویستوویانه چه‌ند قسه‌ی کۆنی سه‌رکوانه ببووژێننه‌وه‌و چه‌ند زامێک بکولێننه‌وه.. .
ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌کان:
به‌م هه‌موو ئاکارانه‌وه ناوه‌رۆکی به‌رنامه‌کان سوێری سه‌ر زامن: باسی هه‌موو شتێک ده‌کرێ جگه له ئه‌وانه‌ی که هاوڕێی فه‌رهه‌نگی ڕاسته‌قینه‌و خوازراوی گه‌لی کورده. ئه‌وه‌ی که به‌م هه‌رێمه‌و ئه‌م خه‌ڵکه دلسۆزه و به‌ڕاستی دڵی بۆ ئه‌م خاکه ده‌خورپێ، هه‌ر ڕێگه‌ی ئاخاوتنی نییه. باسی ئایینی زۆربه‌ی نزیکه له سه‌رجه‌م دانیشتووانی ئه‌م شار و گونده هه‌ر ناکرێ، هێشتا له تاران تازیه‌و پرسه‌و خۆکوشتن‌وبڕین ده‌ستی پێ‌نه‌کردووه، له سنه هه‌موو ڕه‌شپۆشن. ئه‌وان ژیر بوونه‌ته‌وه، لێره هه‌ر پرسه‌که‌ر دێت و ده‌ڕوا و که‌س نازانێ سه‌ره‌خۆشی له کاممان ده‌که‌ن؟! له تاران قسه‌ی ته‌بایی و یه‌کگرتن و پارێز له ئاکاری دووبه‌ره‌کی‌سازکه‌ر ده‌کرێ، به‌پێچه‌وانه له کوردستان پڕۆپاگه‌نده‌ی ئه‌و شتانه ده‌کرێ که مه‌زهه‌بی دانیشتووان حاشای لێده‌کا. پڕۆگرامی تایبه‌ت به منداڵان به‌س به زمانی فارسییه‌و هه‌ر ئه‌و خورییه‌ی تاران ده‌ڕێسێ. پیلان ڕژاوه هه‌ر له منداڵییه‌وه مێشکیان به‌ره‌و ئه‌و ئاسته که ده‌یانه‌وه‌ێ پاڵفته بکرێ. به‌شی نووچه‌و ده‌نگ‌وباس به‌س ئیشی بووه‌ته پڕوپاگه‌نده‌ی خزمه‌تگوزاری حکوومه‌ت و قه‌ت پێش‌نه‌هاتووه ئه‌و هه‌واڵانه که زۆرینه‌ی خه‌ڵک حه‌ز به بیستنیان ده‌که‌ن وه‌شان بکرێت. ئه‌وه‌ی به باڵای ده‌سه‌ڵاتدا بخوێنێ له هه‌واڵه‌کانیشدا ناوی هه‌یه. قه‌ت بیرم ناچیته‌وه؛ هه‌واڵی کۆچی‌دوایی (موهه‌ندیس ئه‌ده‌ب) و ئه‌و به‌ڕێ‌کردنه قه‌ره‌باڵغ و که‌م وێنه، له‌م کاناڵه‌دا هه‌ر بڵاونه‌کرایه‌وه. ئێسته چاک یان نا؛ ئه‌و به‌ڕیزه مرۆڤێک بوو که له دڵی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کورددا بوو... ئیتر ترسان له له‌شی مردووه یا قین و ڕق؛ خواش ده‌زانێ و خۆشمان. ده‌ی ئاوه‌ها کرده‌وه‌گه‌لێک جگه له دوورتر کردنه‌وه چ‌ده‌سکه‌وتێکی هه‌یه خۆیان چاکتر ده‌زانن؛ ده‌نا هۆی ئه‌وه که بۆ قه‌ت پاکییان له‌گه‌ڵ ئه‌م خاکه نایه‌ت بۆ گشتمان ڕوونه. به‌شی فه‌رهه‌نگی، ڕه‌نگه لاوازترین به‌ش بێت و ئه‌گه‌ر بڵێین پیشانگه‌ی زیاترین نه‌زانکارییه درۆمان نه‌کردووه. نابێ به دیدێکی یه‌کلایه‌نه‌و ڕه‌شبین له هه‌موو بواره‌کان بدوێین، به‌ڵام به‌داخه‌وه راستییه‌کی زۆری تێدایه که یا هه‌وڵ نادرێ باری فه‌رهه‌نگی گه‌لی کورد له‌به‌ر بگرێت یا ئه‌م ئیشه سپێردراوه به به که‌سگه‌لێک که به‌ڕاستی هێشتا مه‌ودایه‌کی درێژیان له‌پێشه بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنی ئاوه‌ها کارگه‌لێک. کورد ده‌ڵێ: (نان بۆ نانه‌وا و گۆشت بۆ قه‌ساو) ده‌نا نۆکی هه‌ر چێشتێک بوون له هه‌ر مرۆڤێکی چڵێس به ماڵی دنیا به‌ردێت. به‌ڕاستی که توانه‌وه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگی گه‌لی کورد، به ئه‌نقه‌ست یا به هه‌ڵه، بووه‌ته هه‌ڵه‌ی شه‌و و ڕۆژیان، جا که‌ی له‌م کرده‌وه‌یان بیرده‌که‌نه‌وه و ده‌ستی لێهه‌ڵده‌گرن و په‌ژیوان ده‌بنه‌وه... . تۆ بڵێی سیاسه‌تی سازکردنی ئه‌م به‌رنامانه جگه له لاوازتر کردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆسقاڵه که‌له‌پووره که له پشته‌وه پێمان گه‌ییوه، چی بێت؟ کرچ‌وکاڵ کردنه‌وه‌ی توانای هزری سه‌ربه‌خۆ و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی نییه ئه‌دی چییه؟؟؟

+ نوشته شده در ساعت توسط ڕه‌زا یادگــارنوین
|
تۆ بڵێــی چه‌نــده لێــک دوور بن