دزی
له‌م ده‌ڤـه‌ره
هه‌ستێـکی زۆر نامۆم هه‌یه
پێبـــزانم
نزیکتـــرین هه‌ڤــاڵی من
دووری تۆیـه!
گــه‌ڕانه‌وه‌ت
هه‌ر ئه‌وه‌نده دوور و
سه‌یر و سه‌مه‌ره‌و سه‌رسامه
که وامــده‌زانی
ڕۆشتنت...
له‌م سنووره ده‌ستکــردانه‌ی تۆ ته‌نیـوته
هێنـده قه‌ڵســم؛
هــاکا ڕۆژێ
به ڕه‌نکێــکی منـــداڵانه
تێکیان به‌م و کرچ و کاڵیان بکــه‌مه‌وه.
خۆت ده‌زانی من سـه‌رشێــتم!
دڵنیــا به
شه‌وێک دادێ
به ئه‌سپـایی
له ده‌لاقه‌ی ژووره‌که‌تان
بێمــه ژوور و
ببمــه میــوانی لاپلار و
داوه‌ت نه‌کراوی ئه‌و شه‌وه..
هــه‌ر هی خۆمی
تۆ لێــو ته‌ڕ که
هه‌ر ئه‌و ده‌مه ئه‌تدزمــه‌وه!
سه‌قـز - گوڵانی۸۹
+ نوشته شده در ساعت توسط ڕه‌زا یادگــارنوین
|
تۆ بڵێــی چه‌نــده لێــک دوور بن