قهڵهمێــک زا و گۆڤارێک بوو...
به ره‌حمه‌ت بن پێشینـه وته‌ی وایان هه‌یه که بۆ ئه‌وه ئه‌شێ به زێڕ بنووسـرێن، که لانیــکه‌م له ته‌نگـانه‌دا له‌جێی خۆی دێنــه دی: (که‌سێ هه‌ڵـه ده‌کات که کارێـکی کردبێت)، (هه‌ر په‌ز فرۆشه که په‌زی ده‌مرێت) و... هتد.
ئه‌ڵێی دوێنێ بوو...، بیـرۆکه‌یه‌کی که‌م‌ته‌مه‌ن له مێشکمـاندا ده‌هات و ده‌ڕۆی. که‌له‌مان گــه‌رم بوو. که‌م ده‌ست بووین، به دڵه‌داوانییـه‌وه روومان نا له چه‌ن براده‌رێک بۆ یارمه‌تی، جێبه‌جێـکردنی ئه‌و خولیـایه که له مێشکی ئێمـه‌دا ده‌هات وده‌ڕۆیی کاری سێ که‌س و چوار نه‌بوو، گرووپێـکی هاوبیـر و یه‌ک‌قسـه‌و زه‌ین‌گه‌شی ده‌ویست. دۆستێـک ده‌یگوت: واز بێنن برا! ئه‌م هه‌ویره ئاوی زۆر ده‌خوات، ئه‌م سه‌رئێشـه چییه ئیتر بۆ خۆتانی دروست ئه‌که‌ن. جا وه‌ره‌و ئه‌مجـار ئه‌مه درووست که! یه‌کێ ده‌یگوت من کوردی نازانم.. ئه‌وی دی له هه‌ڕه‌شه‌ی دایک و باب ده‌ترسا که وتبوویان نه‌خڵه‌تی وه‌دوای کـوردی ساغ کردنه‌وه! بکـه‌وی و فریوی ئه‌مجۆره جه‌ماعه‌ته نه‌خۆی.. که‌سێک ده‌یگوت به‌و مه‌رجه هاوڕێـتانم که ناوی من نه‌به‌ن، ده‌نا پاش زانستگـا له هێـچ شوێنێ دانامه‌رزم.. یه‌کێ حه‌زی لێ‌بـوو هه‌ر کوردی بێت و ئه‌وی دی ده‌یـگرماند که کوردی نیـه‌زانم! بیکه‌ن به فارسی. جه‌ماعه‌تێکیش له لایه‌که‌وه خه‌می کـوردیان ده‌خوارد و له لایه‌که‌وه مه‌رجیان بۆ دائه‌ناین که ده‌بێ به‌سـه‌ر ئه‌و هێـڵ و رێ که من بۆتان دیاری ده‌کـه‌م بڕۆن و نێـوی من به (فۆنت)ێــکی جیاواز و قه‌ڵـه‌وتر بنووسرێت! ئه‌م که‌ڵـه خوێنـدکارانه هه‌ر دێڕێکیان ده‌نووسی وایان ده‌زانی پارچه‌یه‌کیـان پێ رزگـار کردووه؛ خێـرا پاڵتـۆیه‌کیان له‌به‌ر ده‌کرد و ئه‌گه‌ر ببوایه (پیـپ)ێک، ئه‌گه‌ریش نا، جگه‌ره‌یه‌کی که‌م‌قابلـیان به‌شوێنیا ده‌کێشـا و به خه‌یاڵی خۆیان زووخـاوی ئه‌م گه‌له‌یه که هه‌ڵیده‌مژن!
هه‌رچـه‌ن له سه‌ره‌تا ئه‌م شتانه بۆمان سـه‌رنج‌راکێـش‌و سه‌ر سووڕهێنه‌ر و جێی تێـڕامان بوو، به‌ڵام که‌مه که‌مه پێی داهاتین و بوو به شتێکی ئاسایی و هه‌ر به‌ڵێـمان بۆیان ده‌کرد و هیچی دی. به‌مه گه‌یشتین که (گۆشتی لاڕانی خۆت بخۆ‌و منه‌ت قه‌سـاو مه‌کێشـه) یانی چێ! وتمـان: کاکه! ئیتر ئه‌مه‌ی ناوێ، ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست-هیممه‌ت له ئێمه‌و که‌ره‌م له خودا، یا ئه‌بێ یا نا. یا خۆمـان ئه‌توانین یا به ژماره‌ی یه‌که‌م وازی لێ دێنین و که‌سمـان له که‌س. دڵنیـاشم مرۆڤ هه‌رکات به نییه‌تێـکی چـاک به‌پیـری کارێکه‌وه بڕۆات چاکه دێته رێی. نامه‌وێ وه‌ک دیارده‌یه‌کی وه‌ک بڵێین (تابو) ناوی لێبه‌رم، به‌ڵام هه‌ر که ده‌ستمـان دایه ئه‌م کاره هه‌زاران خێـر و هاوڕێی گرینـگ لێمان کۆوه بوو.(هه‌رچه‌ن جه‌زره‌به‌ی که‌میشـمان نه‌دی!) که‌م نه‌بوون ئه‌و شتـانه‌ی که له سه‌ره‌تادا نه‌مانده‌زانی و هه‌ر له‌خۆوه! جێبـه‌جێ ده‌بوون. وای لێهـات که‌وتینـه به‌ر ئافه‌رین و باریقـه‌ڵاو ده‌ستخـۆشانه‌ی جه‌ماعه‌تێکی به‌راستی شـاره‌زا، که ئه‌مجـار ئه‌مان به حه‌ز و ویست و ئاره‌زووی خۆیان ده‌ستی ئێمـه‌یان گرت‌و هاتنه ئامێـزی نیشتمـان.
هه‌رچـه‌ن که‌م نه‌بوون هه‌ڵه سه‌ره‌کییه‌کانمان که هه‌ر له سه‌ره‌تادا لێمـان قه‌وما یا باشتـر بڵێم قه‌وماندمان! و هه‌ندێکیــیان هه‌ر که‌مووکورت وه‌ک ...! هه‌ر له‌گه‌ڵماندا بوون؛ به‌ڵام وه‌ک وتم: که‌سێ هه‌ڵـه ده‌کـات که کارێـکی کردبێ، ئه‌گـه‌ر ئێمـه‌ش ده‌ستمـان نه‌دایه‌ته بڵاوکردنی نیشتمــان ئه‌وانه‌ش درووست نه‌ده‌بون و ئه‌وا ئێستـا وه‌ک ده‌ستـه‌ی هه‌میشه ره‌خنـه‌گر پاڵمان لێدابووه‌وه. که وابوو هه‌رچـه‌ن به خولقـاندنی ئه‌وانه شان و مل کـز بووین به‌ڵام لامـان وابوو که ئه‌وه‌نده کاری چاکیـشمان کردبوو که خراپییه‌کانمـان دابپـۆشێ. ده‌نا ئه‌گه‌ر که‌سێ به‌وه‌ش قه‌ناعه‌تی نه‌کردایه‌و هه‌ر نیوه خاڵییـه‌که‌ی دیبایه یا هۆی سـه‌ره‌کی ئه‌و کاره‌ساته!مان بۆ روون ده‌کرده‌وه یا داوای لێبوردنمان ده‌کرد، ئیتـر چیمـانیان لێــده‌کرد؟!
به کۆمه‌کی خوا‌و و هه‌وڵ و تێکـۆشانی برایان و خۆشکانی نیشتمـان، له ماوه‌ی 20 مانگـدا 10 ژماره بڵاو کرایه‌وه که به به‌ڵگـه‌وه ئه‌توانین ئه‌مه بڵێین که به‌گشتی ده‌ستکه‌وته‌کانی نیشتمـان یه‌کجـار زۆرتر له‌وه بوون که به‌راوه‌رد ده‌کریان. کۆمه‌ڵێک شت بوون که بۆ یه‌که‌مین جار له نیشتمـانه‌وه که‌وته به‌رچاوی خوێنـه‌ر (لانیکـه‌م خوێنه‌ری زانستگای کوردستان).
ئه‌ژماری به‌رگه‌کانی هه‌رکام له ژماره‌کان، چۆنیه‌تی چاپکـردن و نووسینی لاپه‌ڕه‌کان، ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کان، هاوردنه ئارای هه‌ندێک بابه‌ت که به‌ڕاستی بڤـه بوون و ئێستـاکه‌ش جێی مه‌ترسین، ناساندنی هه‌ندێک که‌س و شوێن که تا راده‌یه‌ک له‌بیر چووبوون و یا ئه‌گه‌ری له‌بیـر چوونـیان هه‌بوو، خستنه رووی هزرێکـی نوێ له‌ناو زانستگـا و کۆکردنه‌وه‌ی که‌سانێک که ده‌یانویست به‌ڵام یا ده‌ترسان یا نه‌یانده‌زانی له کوێوه‌و چۆن و... .(هه‌میشه له وتاره‌کان یا قسه‌کانی منـدا جگه له باسکردن له که‌مووکۆڕییه‌کان شتێکی دیتان نه‌دیبوو، تا راده‌یه‌ک که دۆستان وه‌ک مرۆڤێـکی ره‌شـبین ناویان لێده‌بردم، به‌ڵام ئێستـا که هیچمـان له زانستگا نه‌ماوین ئیتـر کاتی ئه‌وه هاتووه که تۆزێک له‌سـه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانی هاوڕێکانیشم بدوێم).
چاک یا خراپ ئێمـه ئه‌رکی سه‌رشـانی خۆمان جێبـه‌جێ کرد‌و بناغه‌یه‌کمان داڕشت بۆ به‌ره‌ی دوای خۆمان، که پێمـان وابوو تاڕاده‌یه‌ک پتـه‌و و ده‌وڵه‌مه‌نده. ئه‌دی چاوی ئومێـدمان له ئێـوه‌یه‌و قه‌ڵه‌می سه‌وز و ئه‌و دڵه پاکانه‌ی که بۆ تاقه نیشتمانه چـوار لاشـه‌که‌مان ده‌خورپێ.
ئه‌م نامیلکه‌یه که له‌به‌رده‌ستتانه ئاکامی به‌ره‌ی نوێی به‌ڕێوه‌به‌رانی نیشتمـانه. خولیایه‌کمـان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که نیشتمـان هه‌ر ژماره له ئه‌وه‌ی پێشـووتر ده‌وڵه‌مه‌ندتر بێت و بتوانێ هه‌رجار باسی لانیکـه‌م خه‌مێ له خه‌مه‌کان و ئازارێ له هه‌زاران ئازار و جه‌زره‌به‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان بکات. به‌ڵام هه‌میشه‌ش ئه‌مه‌مان وتووه ده‌بێ ئه‌وه‌نده ئه‌م که‌ژه بکێشـین که نه‌چـڕیه‌ت، نه‌کا خوانه‌خوازه چاوی دوژمنێـکی لێ تیژ بێته‌وه که ببێـیته هۆی به‌ربه‌ست کردنی. به‌ڵام له ترسی روودانی ئاوه‌ها شتێـکیش قه‌ت قه‌ڵه‌مه‌کانمان نه‌فرۆشتـووه‌و نایفرۆشین(خودا زانیویه‌و چه‌ند به‌نده‌یه‌کیش ده‌زانن!). تکایه ئه‌گه‌ر ئه‌توانن ببنه هاوڕێیه‌کی باش بۆ نیشتمـان ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ی ئێمـه له‌بیـر نه‌که‌ن. چاوه‌ڕوانی قه‌ڵه‌می سـه‌وز و هـزری ئازاد و دڵسـۆزی هه‌ر نیشتمـان‌په‌روه‌ر و نیشتمـان‌دۆستێـکی هێـژاین.
سپاسی یه‌که یه‌که به‌ڕێوه‌به‌رانی نوێی نیشتمـانیش ده‌کـه‌م که به‌دوای داواکارییـه‌که‌ی پاری ئێمـه‌وه هاتن و به هیممه‌تی کوردانه‌ی خۆیان ئه‌وساڵیش نیشتمـان بڵاو ده‌که‌نه‌وه.
چاوتان ماچ ده‌که‌م.
برا چکـــۆله‌ی هه‌مـووتان
ره‌زا یادگـارنوین
سـه‌قز- گه‌ڵاڕێزانی 2709ی کوردی
تۆ بڵێــی چه‌نــده لێــک دوور بن