هه‌رگیز ناتوانم له یادت كه‌م...
ئه‌و كاتــه‌ی
بیـــرت لێـده‌كه‌مه‌وه
له په‌خشــانێ یان له شیـــعرێ
ناوت دێنـــم
تۆ جوانتــــرین
خۆشـــه‌ویستی
بۆ من
تۆ بووی هــه‌توانی
زامـی دڵه‌كـــه‌م
هه‌رگیـــز ناتوانم
له یادت كــه‌م
كاتی خۆی
وێنـــه‌یه‌كم لێ وه‌رگرتی
به دیاری
له ناو ئه‌لبــۆمی دڵمــا
بۆم پاراستــی
ئه‌و بزه و خه‌نده‌ی
له‌سه‌ر لێوت بوو
ئای كه جوان بوو
درۆیه ئه‌وه‌ی ده‌لێ
مۆنالیــــزا..
له تۆ ده‌چێ
فریشتـــه‌ش وه‌ك تۆ
جــوان بێ
ئه‌وه‌نده جوانی
بۆ من
قه‌د له دڵما و
له‌بــه‌ر چـــاوم
وون نابی
قه‌د له هۆشـــم‌دا
ده‌رناچی
تۆم قه‌تاوقه‌ت
له یاد ناچی
مه‌گــه‌ر ئه‌و كاته‌ی بمــــرم.....!!
+ نوشته شده در ساعت توسط ڕه‌زا یادگــارنوین
|
تۆ بڵێــی چه‌نــده لێــک دوور بن