هـــاوین...
له ناو هه‌مــوو وه‌رزه‌کــانا
جـاری جــــاران
ته‌نیا دڵخــوازم بوو هاوین
سه‌د جار به‌ڵێنــم پێداوه‌و
پێــم وتووه:
من و تو دڵخــوازی یه‌کیــن
هه‌تا ماوین!
عاشقێــکی زۆر بێ‌وه‌فام لێ‌ده‌ر‌چووه
له‌و واته‌ی که تۆم ناسیوه
ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ی وه‌رزی هاوین
له دڵمدا به‌سه‌ر چووه
دایم ده‌ستم به دۆعــاێه
ئه‌ڵێــم: خــوایه!
یاخـود ســاڵ بکه‌ی به ســێ وه‌رز!
یاکــوو په‌رده‌ی ژیانی من به‌یه‌کجــاری دابه‌یتـــه‌وه
چۆنـــکه هاوینــان پشــووه‌و
تۆ بۆ زانـکــــۆ نایه‌یتــــه‌وه...
ئه‌م هاوینـــه چۆن بزانـــم رۆژانه چی له‌به‌ر ئه‌کــه‌ی؟
پرچــت چــۆنه مۆدێـله‌که‌ی؟
وه‌کوو زستان ئاخۆ کڵاوی ره‌نگاوره‌نگ له‌سه‌ر ئه‌که‌ی؟
چۆن بزانم پێـئـه‌که‌نیت؟
یاخۆ په‌ست و ته‌نیا و ماتی؟
له کام ده‌فتــه‌ره‌م بنووسم
ئه‌مڕۆ چیت له‌به‌را بوو و
کاتژمێری چه‌ند بوو هاتی...؟!
مه‌هێــڵه کاڵ بیته‌وه - ره‌نج سه‌نگـــاوی
تۆ بڵێــی چه‌نــده لێــک دوور بن