مــاف و فــام!
باس کردن له مه‌سه‌له‌ی ژن ئه‌مڕۆکه له‌باتی ئه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م کێشه‌یه به‌کار بهێنیێت بۆته ئامراز‌و چه‌کێک که هه‌رکه‌س‌و ناکه‌س یا لایه‌ن‌و پارتێک بۆ گه‌یشتن به ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیی ڕامیاری، کۆمه‌ڵایه‌تی‌و ...هتدێی خۆی به ناڕه‌وایی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرێت‌و ناوی خویشی ئه‌نێت ئه‌مه‌گ‌ناس یان پارێزه‌ری مافی ژن!
ئێسته مافی ژن چییه و چی نییه و ئایاکو ژن مافی هه‌یه! و یاخود مافی ئه‌و له مافی پیاو جیایه یا نییه خۆی جێگه باس‌و لێدوانه، به‌ڵام پێموابێ هه‌ر ئه‌م زێده قرم‌وقاڵه خۆی کێشه‌که‌ی گه‌وره‌تر کردۆته‌وه واتا وه‌ک پێشینیان ده‌ڵێن: کۆسه چو بۆ ڕیش سمێلیشی له‌گه‌ڵ دانا! ئه‌مڕۆکه ئه‌ونه ئه‌ڵێن مافی ژن-مافی ژن! که گچک‌و گه‌وره لێی بێزار بووه تا ڕاده‌یه‌ک که هه‌ندێک به‌م بڕوا گه‌یشتن که بێ‌گومان که‌م‌و کۆڕییه‌ک له ژن‌دا هه‌یه که تا ئێسته هیچ یاسایه‌ک له کاتی به‌ڕێوه‌چووندا به ته‌واوی و به یه‌کسانی ژنی نه‌ناسیوه. هه‌تا شتێک شک نه‌به‌ن خۆ بڕیاری نه‌گونجاو ده‌رنابڕن!
به‌ڵام دڵنیام هه‌رکه‌سێ که په‌یوه‌ندی به لایه‌نێکه‌وه هه‌یه ئه‌م گوریسه بۆ لای خۆی ئه‌کێشێ‌و پێی وایه خۆی پوخت‌و ڕاست ئه‌ڵێت. ئێسته کێ راست ئه‌کات خۆی ئه‌زانێت و خوای؟! به‌س ئه‌وه‌نده ئه‌زانم زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی وا به‌رزتر هه‌راو هوریا ئه‌که‌ن و خۆیان به زۆر به "فێمینیست" دێننه ئه‌ژمار که‌متر ڕاست ئه‌که‌ن! فارس وته‌نی: "سنگ بزرگ علامت نزدن است" واته له شتێک بنه‌وه‌و په‌لاماری شتێک بده که توانات هه‌بێ.
له ئایینی ئیسلامیشدا هه‌رچه‌ن هه‌میشه گوتراوه نێر و مێ به‌رانبه‌رن و هیچ فه‌رق و جیاوازییه‌ک له نێوانیان نییه به‌ڵام کا‌تێک ده‌گه‌یینه کاتی حه‌سێب‌و کتێب یا هۆرته‌وبه‌ره ئه‌مجاره‌یان پیاوێک به دوو ژن حه‌ساوه، بۆ نموونه له کاتی شایه‌تی یا به‌شه که‌له‌پوور گرتن. هه‌رچه‌ن باشتر وایه به جوانی فه‌لسه‌فه‌ی واقیعی ئه‌مه ڕووداوه‌مان بۆ ڕوون بێته‌وه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌وشی ئه‌وه‌م لێنه‌گرن که دژ به ئایین! قسه ئه‌کات و گرفتمان بۆ دروست نه‌کرێت؛ هه‌ر به‌و به‌ڵگه و پاکانه‌ی وا هه‌موومان بیستوومانه قه‌ناعه‌ت بکه‌ین و کۆتایی به‌م بڕگه بێنین پێ‌بزانم چاتره!
له‌به‌رده‌می
دادگایه‌کی دارستاندا
ده‌ڵه سه‌گێ
له‌سه‌ر چه‌قه‌ڵ شایه‌تی دا:
که فێر بووه شه‌وانه دێ و
به‌چکه‌کانی ناو گوند ئه‌خوا!
یه‌کانه‌یه‌که‌ی به‌رازیش شایه‌تی دا
که ده‌ڵه‌سه‌گ ڕاست ناکات و
بوختان ئه‌کا.
که‌چی له‌دواییدا دادگا
بڕیاریدا چه‌قه‌ڵ به‌ردا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که شایه‌تی نێرینه‌یه‌ک
به‌پێی شه‌رعی ناو بێشه‌ڵان
دووجار به‌رامبه‌ر زیاتر
له شایه‌تی مێینه‌یه‌ک!
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێژین خۆ ئایین قسه‌ی ئێمه‌مانان نیه‌و لێی تێپه‌ڕین خۆ ناتوانین له هه‌ڵه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگا که ده‌سکاری خۆمانه هه‌روا به ئاسایی چاو بشارینه‌وه. مه‌به‌ستم هه‌موو ئه‌و داب و نه‌ریت‌و هه‌ڵسووکه‌وتانه‌یه که خۆمان پایه‌ڕێژی بووین‌و له پشته‌وه گرتوومانه‌و خه‌ڵاتی به‌ره‌ی دوای خۆمانی ئه‌که‌ین.
له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین گه‌شتێکی خێراییمان هه‌بێت به‌سه‌ر بارۆدۆخی که‌لتووری له ڕابردوو و له ئه‌نجامیشدا له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ هه‌ڵیانبسه‌نگێنین. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چاوێکی به‌سه‌ردا بخشێنین:
زۆرمان بیستووه که به باوک و دایکی بێ‌کوڕ وتوویانه: "وجاخ کوێر". هه‌رچه‌ن زانایان به مانای بێ‌مناڵ به‌کاری ده‌هێنن به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵک به که‌سی بێ‌کوڕ وا ده‌ڵێن. یانی ئه‌گه‌ر کوڕی نه‌بوو چرای ماڵی خامۆشه، جا با چه‌ن کچیشی هه‌بێت!
کا‌تێک بۆ ئافره‌تێک که ماوه‌یه‌که شووی کردووه یا بڕیار وایه شوو بکات دۆعای به‌خێر ئه‌که‌ن ئه‌ڵێن: یا خوا کچه‌که نۆسکه‌که‌ت کۆڕ بێت وا ئه‌وه‌نده ئافره‌تی چاکی! هه‌ر منداڵه‌که له‌دایک ئه‌بێت که کچ بوو باوکی ناحاڵی و گه‌وج ناوچاوی لێ تاڵ ئه‌کات‌و دایکی هیچ‌نه‌زان‌و له ئه‌و چاره‌ڕه‌ش‌تریش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ڕاده‌یه‌ک له لۆمه‌و سه‌رزه‌نشته‌کان که‌م کاته‌وه به قه‌وڵێ تۆپه‌که ئه‌خاته گۆڕه‌پانێکی‌تره‌وه و ڕووی لێ ورئه‌گێڕێ، له ڕۆژه‌کانی هه‌وه‌ڵه‌وه مه‌مک ناخاته ده‌میه‌وه، واتا من خۆ ئه‌مه‌م نه‌ده‌ویست. که ئه‌گاته کاتی ناو نیان ئه‌گه‌ڕن به شوێن ئه‌و ناوانه‌ی که پیشانده‌ری ئه‌و حه‌زو ئاره‌زووه‌یانه‌یه که پێی نه‌گه‌ییون؛ که‌م نین ئه‌م ناوانه: ئینتیها، ئامان، نیهایه‌ت، حه‌مدییه، به‌سێ و... هتد. یه‌ک دوو ساڵیک که تێپه‌ڕی و ئه‌م خه‌مه که‌مێک ساڕ‌ێژ کرا و له‌بیر چوو خێرییه‌ت ئامرازی کایه‌و گه‌مه بۆ مناڵ ئه‌کڕن: بووکه‌ڵه‌و لانکه‌که‌ی یان قاپ‌و کاسه‌و که‌وچک و گسک ئه‌ده‌نه ده‌ستی کچی به‌سته‌زمان واتا تۆ خزمه‌تکاری! ماڵ گسک ده‌ری، چێشت لێنه‌ری و منداڵ ژیرکه‌ر. تۆ ئامرازی ناو ماڵی.
له وه‌ته‌نی نێرینه‌دا و له ناو ماڵدا
له گسکه‌وه هه‌تا مه‌نجه‌ڵ
هه‌موو ژنن.
قاپ و قاچاخ، تا ئه‌گاته
پیاڵه و ژێرپیاڵه و که‌وچکیش
هه‌تا مردن هه‌موو ژنن.
نێره‌کانیش له‌ناو ماڵدا هه‌تا مردن
زه‌نگ و سه‌عا‌تی دیوار و
کلیل و قفڵ و قامچی و
قه‌نه‌فه‌ن و له سه‌ره‌وه
به فه‌رمانی خواوه‌ندی نێر
جێگه ئه‌گرن!
گه‌وره‌تر بوو کاتی خوێندن ئه‌گه‌یه‌ت: به هه‌زار گومان‌و پرسیاره‌وه ئه‌ینێرنه قوتابخانه به‌م گریمانه‌وه که ماوه‌یه‌ک بخوێنێت به‌شکه‌م ئه‌وه‌نده سه‌وات په‌یدا بکات که بتوانێ کۆپینه‌کان! لێک کاته‌وه به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی سه‌ر داخا و بێده‌نگ‌و هه‌را و پێکه‌نین بێت و بچێت ده‌نا ژیری ئه‌که‌ین. نا‌بێت له‌گه‌ڵ کوڕدا سرته سرتی هه‌بێت‌و به‌ین خۆش کات با قسه‌ی خه‌ڵکی وه‌دوای نه‌که‌وێت. که ئه‌م قۆناغانه‌ی تێپه‌ڕان و به ویستی خوا پێگه‌یی و کاتی پێکهێنانی ژیانی هاوبه‌شی گه‌ییشت ئه‌ڵێن کچه‌که‌مان یا کچه‌که‌یان دا به شوو یا به مێرد. ئه‌م ئه‌ده‌ن به‌و وه‌ک شت‌ومه‌کێک ئاڵوو گؤڕی پێده‌کرێت. زۆر باوکان له ماڵه زاوا شیربایی‌یان گرتووه واتا نرخی ئه‌و شیره وا دایکی کچه‌که‌مان له ده‌می ناوه. جا با هه‌ر له ماڵی باب ره‌نجی کێشابێت و دووهێنده‌ی براکه‌ی داماوی و کڵۆڵی به‌سه‌ردا هاتبێت.
دیارده‌ی ژن‌به‌ژن، ئیتر هه‌ر قسه‌ی لێ نه‌که‌ین باشتره. ئه‌م هه‌ڵه یه‌کجار قورس‌و زوڵمه ناڕه‌وایه هێشتا هه‌ر بنه‌بڕ نه‌کراوه. لێره‌شدا ژن وه‌ک کاڵا لێی ئه‌ڕوانیێت. کچ بۆیه باشه که بۆ براکه‌ی ژن بکات. ئه‌یده‌ینه ماڵی فڵانی با کچه‌که‌یانمان بده‌نێ. جا با هه‌ر خۆی پێی خۆش نه‌بێت، ئه‌توانێ ده‌مدرێژی بکات. جا ئه‌گه‌ر یه‌ک له‌م بووکه چاره‌ڕه‌شانه له ماڵی شوو تۆرا ئه‌میش بیه‌وێ و نه‌یه‌وێ ئه‌بێ بێته‌وه ماڵی بابی خۆی. یا هه‌ردوو ساز و سه‌ڵاح ئه‌بن یا هیچیان!
له‌م وه‌زعه چڵکن‌تر ئه‌وه‌یه که بابێک کچه‌که‌ی بۆ خۆی ئه‌داته شوو. که‌م نه‌بوون ئه‌و کچه ته‌مه‌ن کورتانه‌ی که دراون به پیره پیاوی 70، 80 ساڵانه‌ی که‌وتوو له ماڵ. کابرا لێی ڕوون نه‌بوو ئه‌مشه‌و ئه‌خه‌وێ سبه‌ی ده‌مێنێت یا نا کچه‌که‌ی ئه‌دا ژنی پێ ئه‌هێنا بۆ خۆی!
زۆریشن ئه‌و کچه به‌خت ڕه‌شانه که هه‌ر له بێشکه‌دا دراون به شوو، پێیان ده‌ڵێن "مه‌مکه خۆره"ی فڵانییه:
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خاتووندا چووین بۆ شاییه‌ک
له گوندێکی نزیکی شار
له‌فرسه‌تێکدا ملوانکه‌ی بووکه‌که‌م دی
لێم پرسی چۆن شووت کردووه به‌م به‌رانه سمێڵ ڕه‌شه؟!
دوای دڵداری؟!
وتی: نه‌خێر، هێشتا له‌ناو لانکه‌دا بووم
که منیان کردبووه ملی!
ئه‌گه‌ر هاتوو کچه داوای به‌شی که‌له‌پووری کربایه ئیتر ئاخر زه‌مانه، عاسمان لکاوه به زه‌وینه‌وه، کفری کردووه، چپه ئه‌که‌وێته سه‌ر زار و ناوشار که فڵانی حاشای کردووه له ماڵی بابی و داوای به‌شی کردووه بۆ ماڵه‌مێرد. حه‌ی حه‌ی له‌م وه‌زعه.. "بیبه‌و ئیتر نه من باوکتم نه تۆ کچمی". ئه‌وانه‌ی وا زۆر ڕووناکبیر بوون پێی ئه‌ده‌ن به‌ڵام به حوکمی ئایین دوو کچ به‌شی کوڕێکیان ئه‌که‌وێت... .
زۆرم دیوه ئه‌و پیاوانه‌ی که له‌کاتی تووڕه‌بوون یا سوێندخواردن ئه‌ڵێن سێ ته‌ڵاقه‌م که‌وتبێت ئه‌م کاره وایه یان واده‌که‌م. هێندێک که زۆریان هه‌یه به شه‌شه‌که‌یشی سوێند ده‌خۆن! واته به ئیزنی خۆیان به‌م ژیانه کۆتایی دێنن و ئه‌وانن که چاره‌نووسی ئه‌م ژیانه به‌ناو شه‌ریکایه‌تییه‌ن.
جا ئه‌گه‌ر هاتوو خوا ئه‌و ڕۆژه نه‌هێنێت له‌گه‌ڵ کاکه مێرددا نێوانیان تاڵ بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاوان لای مێرده‌که‌ش بێت‌و به ویستی ژنه‌که‌ش جیا ببنه‌وه، ئه‌ڵین: فڵانه ئاغا ئه‌و چه‌تیوه‌ی ته‌ڵاق دا! ده‌ی بێ‌و سکت نه‌ماسێ.
که له ماڵی شوودا ئه‌گاته کاتی خواردن، ئه‌گه‌ر هاتوو له جنسی نێر که‌سێک له مه‌جلیسه‌که‌دا بوو شووره‌ییه ئه‌گه‌ر ژن شتێک بخوات جا که خواردیشی ئه‌بێت بێده‌نگ ڕوو کاته لایه‌کی تره‌وه و پشت به پیاو قوزه‌ڵقورتی بکات. هه‌ر بۆ ئه‌و عه‌یبه ده‌نگی ده‌می بێت. ئه‌گه‌ر به‌شی خواردنه‌که که‌م هات ئه‌بێت هی پیاوه‌که ته‌واو بێت ئینجا ئه‌گه‌ر ماوه‌وه ئیتر قه‌ی ناکا! ئه‌مه‌یان بۆ ژنه‌که. "به‌شی نوقسان بۆ جه‌ماعه‌تی عه‌قڵ نوقسان". عه‌یبه ژن له‌سه‌ر ئه‌و خوان‌و سفره‌یه وا باوک و خه‌زووری دانیشتوون نان بخوات، جا ئه‌گه‌ر خواردیشی دیسانه‌وه ئه‌بێت به شه‌رمه‌وه بێته پێشه‌وه.
زۆر پیاوان لایان عه‌یبه‌یه ئه‌گه‌ر بڵێن خانم یا خێزانم، به‌ویش ئه‌ڵێن مناڵ: "مناڵه‌کان له ماڵ باوکیانن" واته ماڵه خه‌زوور! هه‌ر پیاوێ ده‌سێ باش ژنه‌که‌ی نه‌کوتابێ‌و شل‌شل گیانی به دار‌و به‌رد نه‌شێلابێ و جه‌سته‌ی دیاری نه‌کردبێ، ئه‌وه پیاوی ناو پیاوان نییه، به ڕه‌واڵه‌ت پیاوه!
لێره بۆ پیاوه‌تی خه‌وشه
له هیچ بۆنه‌یه‌کدا
له چوونه ژووره‌وه‌دا
له هاتنه ده‌ره‌وه‌دا
ژن پێش خۆی بخات،
ته‌نها له یه‌ک وه‌ختا نه‌بێت
که ئه‌م به دار ڕاوی بنێ و
ئه‌ویش له پێشیه‌وه ڕاکات!
زۆریشمان بیستووه که ده‌ڵێن: "ئه‌وانه‌ی قژیان درێژه، فام و ئاوه‌زیان کورته.."،"هه‌ر کۆچێک مانگا به‌رکۆچی بیت ئاخری دیاره.."،"ژن ئه‌گه‌ر پرسیشت پێ‌کرد به قسه‌ی نه‌که‌ی.."،"ڕازی دڵ ناشێ لای زه‌عیفه! بگوترێ"و ئیلاماشه‌ڵڵا زۆرن ئه‌م نه‌قڵانه‌ی که بوونه‌ته نوقلی ناو ده‌می زۆرێک.
به‌خۆشییه‌وه ئه‌مڕۆکه زۆرێک له‌م ڕووداوانه نه‌ماون یا که‌متر بوونه‌ته‌وه. گاهه‌س تۆی خوێنه‌ری هێژا ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌م لێبگریت که ئه‌م قسانه‌ی سه‌دساڵ له‌مه‌و پێشت بۆ کرد. جا تازه له کوێ ئه‌مانه ماون؟ دوو وڵامم هه‌یه: یه‌کــه‌م- نه‌دیتنی ڕووداوێک نیشانه‌ی ئه‌وه نییه که هه‌ر ڕوو نادات. گاهه‌س له چاوی من و تۆ پۆشرا بێت و بۆ ئێمه نامۆ بێت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌ڵێم که هێشتا هه‌ر ماون. نه‌دیتنی شتێک نیشانه‌ی نه‌بوونی نییه. دووهــه‌م- به‌ڕای من ئه‌مجۆره داب‌و نه‌ریته ناشرینانه هه‌تا گه‌وره‌تریان بکه‌یته‌وه که‌مه، با وای لێبێت که سه‌تاسه‌تی خه‌ڵک تفی لێبکه‌ن به قیز و بیزه‌وه ناوی ببه‌ن، با له هه‌موو جێیه‌ک وازی لێبهێنن.
هه‌موو ئه‌م عاسمان‌و گوریسانه‌م بۆ ئه‌وه کرد که بڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌بینین – تا ڕاده‌یه‌ک- دان به مافی ژن وه‌ک نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا نراوه ئی ئه‌وه‌ی که فامی خه‌ڵک چۆته سه‌ر. ئێستا که‌سێ که بیئاوزێت پێویستییه‌کانی کچ یا ژنی زۆر به‌لاوه گرنگتره. نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ژن مافی زیاتر بێت، به‌ڵکوو له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌سته ناسکانه‌ی که ژن هه‌یه‌تی و که‌م تا زۆر بۆ پیاو نامۆن. که خۆشبه‌ختانه زۆر که‌س ئه‌م کێشه‌یه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر کراوه. ده‌نا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌مه‌ڕ به‌رزاییه‌کانی جێگه و پێگه‌ی ژن باس که‌ین به‌ڕای من هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که "دایــک" ژنــه.
جارێکیان له‌خزمه‌ت هونه‌رمه‌ند "موحه‌ممه‌دی ناهید" دانیشتبووم‌و ئه‌و به‌ڕێزه به‌سه‌رهاتێکی خۆی ئه‌گێڕایه‌وه. بێ ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی قسه‌که‌ی به باسه‌که‌ی خۆمان بخوات به ڕووداوێک ئاماژه‌ی کرد که به‌ڕاستی تامه‌زرۆی بووم: ئه‌و به‌ڕێزه له‌لایه‌ن که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی کوردستانی عیراقه‌وه بانگهێشت ده‌کرێت به‌ڵام کا‌تێک ده‌زانێ خێزانی ده‌عوه‌ت نه‌کراوه مه‌رجیان بۆ داده‌نێت که یا پێکه‌وه دین یا ئێمه به خێر و ئێوه‌ش به سه‌لامه‌ت!. هه‌رچه‌ن بانگهێشته‌که بۆ سه‌یران‌و خۆشی نه‌بووه به‌ڵام دڵی نه‌هاتووه له‌م سه‌فه‌ره‌شدا هاوڕێکه‌ی له‌گه‌ڵیا نه‌بێت. (پاره‌ی سه‌فه‌ره‌که‌یش له گیرفانی خۆی ده‌درێت نه له لایه‌ن که‌ناڵه‌که‌وه!). ده‌ی ئه‌و خانمه که هاوسه‌ره‌که‌ی وه‌ها ده‌بینێت ژیانی زۆر به‌لاوه خۆش‌دیمه‌ن‌تر نا‌بێت؟ وه‌فا و خۆشه‌ویستییه‌که‌ی دوو به‌رانبه‌ر نابێته‌وه. هه‌ست به خۆشی و که‌سایه‌تی ناکات؟
ڕێز لێنان له ژن وه‌ک نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا و ڕاهێنه‌ری ئه‌و نیوه‌ی‌تر، هی ته‌نیا ڕۆژی 8ی مارس و ڕۆژی دایک و ...هتد نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وێت ژیانێکی خۆش و ئاسووده‌مان هه‌بێت، ئه‌بێ وه‌ک یه‌ک له ژن و پیاو، له کچ و کوڕ بڕوانین. کۆمه‌ڵگا ئه‌و کاته جوانه و ژیان ئه‌و ڕۆژه بێ‌خه‌وشه که ژنیش وه‌ک پیاو به ئاسایی تێیدا بژی، که به‌شداری هه‌موو کات و ساته‌کان و قۆناغه‌کانی بێت.
ئه‌گه‌ر به خۆ هه‌ڵکێشان نه‌بێت ئێمه خاوه‌نی که‌له‌پوورێکی زۆر به‌نرخترین له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاوایی که ژنیان هه‌ر وه‌ک قاپ و ئاوێنه‌و ویترین لایه، هه‌ر له ناسکی له‌ش و چاوی گه‌ش و به‌رچانه‌ی جوان و گۆناو ڕوومه‌تی سوور‌و ئاڵی ئه‌ڕوانن. له وڵاتێ وه‌ک کووه‌یت دوو سێ ساڵه که ژنه‌کان مافی ده‌نگدانیان پێ دراوه. واتا به تۆ چی کێ دێت و ده‌ڕوات؟ تۆ هه‌ر له ماڵدا دانیشه هه‌تا پێویستمان پێت بوو. له بڕێک کۆمه‌لگای به‌ناو ئیسلامی تریشدا وه‌ک ده‌ڤه‌ری نیمچه‌ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بان، ئه‌گه‌ر ژنێک له ماڵ هاتبایه‌ته ده‌ر ده‌بوا به هه‌زار شڕ و شیتاڵ ده‌موو چاویشی پۆشته کربایه؛ ته‌نانه‌ت کونی چاوی به‌ده‌رۆ بوایه.
به‌ڵام له ناو زۆربه‌ی نه‌ته‌وه جیرانه‌کاندا به کورد ده‌ڵێن: نامووس په‌ره‌ست، واتا کورد هه‌موو شتێکی نامووسه‌که‌یه‌تی. ئه‌مه به‌م مانایه نییه که کورد وه‌ک تاڵه‌بان وایه‌و بۆ په‌سندکردنی زێده‌ڕۆیی له‌م بابه‌ته نییه. بیستووتانه که زۆر که‌س هه‌ندێ جار ئه‌ڵێن: کورده ناموسی چووین به‌ره‌و فڵانه کار و شته‌وه.
له نووسه‌رێکی ڕووسی ئه‌گێڕنه‌وه له‌کاتی داگیرکردنی خاکی ئێران له‌لایه‌ن بیانییه‌کانه‌وه کا‌تێک سوپای ڕووس له نێزیک چۆمی سیروان له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تێک ژنی کورد- که له شه‌ڕدا پیاوه‌کانیان کوژرابوون- ڕووبه‌ڕوو ئه‌بێت، ئه‌و ژنانه له جل و به‌رگی پیاودا بۆ شه‌ڕ و دیفاع له خاک و زێد و نیشتمانه‌که‌یان‌و سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی خوێنی پیاو و کوڕه‌کانیان به گژ ڕووسه‌کاندا ده‌چن و له‌گه‌ڵیاندا شه‌ڕ ئه‌که‌ن، به‌ڵام کا‌تێک هه‌ست به مه‌ترسی ئه‌که‌ن پۆل پۆل خۆیان ئه‌خه‌نه ناو سیروان با نه‌که‌ونه ده‌ست ڕووسی بێ‌شه‌ره‌ف و نه‌کا داوێنیان له‌که‌دار بکه‌ن. ئه‌وان به‌م شێوه ژنی کورد ده‌ناسن. بۆیه ده‌ڵێم به هه‌موو هه‌ڵه‌کان و که‌موو کۆڕییه‌وه دیسان ژن و کچی کــورد جیاوازییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه.
واتا بۆ کورد نامووس وه‌ک شتێکی هه‌ره به‌نرخ وایه. به‌ڵام هۆشی ئه‌وه‌شمان بێت هه‌ر شتێک تا ڕاده‌یه‌ک جوانه. نه‌کا به هۆی زێده‌ڕۆیی له‌م بابه‌ته‌دا تووشی هه‌ڵه‌ی قورس بین. به‌داخه‌وه ڕۆژ نییه هه‌واڵێک له خۆکوژی ژنان یان قه‌تڵی نامووسی نه‌بیسین. هه‌موو مرۆڤێک له ژیانیدا هه‌ڵه ده‌کات و ئه‌مه دوایین مه‌رج نییه بۆ ژیان و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ خۆمان دروست نه‌که‌ین که به‌دوای ده‌رچوونێ هه‌ڵه‌یه‌ک له‌لایه‌ن که‌سه‌کانمانه‌وه بڕیاری کۆتایی هێنان به‌ژیانیان ده‌ربکه‌ین.
ملوانکه‌یه‌کی شێت ئه‌یوت:
دیاره به‌دزی شه‌ره‌فه‌وه؛
ئه‌گه‌ر پیاو سکی له ژن پڕ بوایه،
ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌م دنیایه
سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا ئه‌بوون! [1]
[1]. شیعره‌کان له "کتێبی ملوانکه"، شێرکۆ بێکه‌س - چاپی یه‌که‌م: چاپخانه‌ی ره‌نج، سلێمانی 2007، گوڵبژێر کراون.
تۆ بڵێــی چه‌نــده لێــک دوور بن